ئەفغانستان، بەشی پێنجەم ….!

464 Views

دوای هێرشەکانی 11ی ئەیلولی 2001 بۆ سەر سەنتەری بازرگانی جیهانی لە واشنتن و پنتاگۆن لە ڤێرجینیا و هێرشەکانی سەر کێڵگەیەک لە پێنسلڤانیا ،

ئەمەریکا بە خێرایی ئەنجامدەری ئەو هێرشەی ناساند به قاعیدە و بن لادنی سەرکردەکەی کە لە ئەفغانستان نیشتەجێ بوو و کامپەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکەی، کە حکومەتی تاڵیبان ڕەتی کردەوە ڕادەستی ئەمریکا بکات .

دوای مانگێک لەو هێرشانە ئەمریکا هەڵمەتێکی گەورەی سەربازی دەستپێکرد بۆ نەهێشتنی قاعیدە و هێنانەخوارەوەی تاڵیبان لەدەسەڵات بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

لە ماوەی دوو مانگ لە دەستپێکردنی هەڵمەتە سەربازییەکەدا ڕژێم لە ئەفغانستان ڕووخا و شەڕڤانان ڕوویان لە پاکستان و ناوچە شاخاوییەکان کرد، سەرەڕای زیانێکی زۆر لەلایەن تاڵیبانەوە ، تاڵیبان خۆیان ڕێکخستەوە و دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تۆڵەسەندنەوە کرد لە دژی حکومەتی نوێ و هێزە بیانییەکان لە وڵاتدا.

لێرەدا تێبینی دەکەین پێشکەوتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەڕووی پلاندانان و جێبەجێکردن و کاریگەرییەوە بەشێوەیەکی بەرچاو، کە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم بزووتنەوەیە یاریزانێکی گەورەیە لەسەر گۆڕەپانی ئەفغانستان و هەرێم بەهۆی ئەو تاکتیکيان ستراتیژییانەی لەماوەی ئەم 20 ساڵەدا .

تاڵیبان لە ڕێگەی باج و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و هەندێک پشتگیری وڵاتانی هەرێم پشتیان بە دارایی خۆی بەست ، تاڵیبان توانیان دەسەڵاتی خۆیان بەسەر خاکی گەورەی ئەو وڵاتەدا درێژ بکەنەوە ولە مانگی ئەیلولی 2015دا دەستیان بەسەر شاری ستراتیژی قۆندز دا گرت کە گۆڕانکارییەکی گەورە و یەکلاکەرەوە بوو لە چارەنووسی شەڕدا .

له دەوحەی پایتەختی قەتەر دانوستانەکانی لەگەڵ تاڵیبان ئامێز گرت کە نزیکەی دوو ساڵ بەردەوام بوو، ڕێککەوتنێکی گەورەی ئاشتییە بۆ کشانەوەی هێزە دەرەکییەکان لە ئەفغانستان و سەرکەوتنێکی گەورەی سیاسی بۆ تاڵیبان و زەمینەخۆشکردن بۆ کابۆلی پایتەخت دووبارە به‌كن .

به‌دودا…….

بی شرۆڤه

زانیاری بەردەنگ

[email protected]

نامەیەکمان بۆ بنووسە

    سەنتەری زولفكه ر بۆ دیراسی ستراتیجی و توێژینەوە و مافەکانی مرۆڤ ، دەزگای توێژینەوەی ئەهلی سەربەخۆیە و مامەڵە لەگەڵ کاروباری گشتی لە عێراق و کاریگەرییەکانی ژینگەی هەرێمی و جیهانی لەسەر دەکات