کۆماری ئازەربایجان لە 30ی ئابی 1990دا سەربەخۆیی بەدەست هێنا و ناوەندێکی گرنگی ڕێگاکانی نێوان ڕۆژئاوای ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپایە جگە لەوەش ڕۆژهەڵاتەوە چاوپۆشی جە دەریای کاسپی دەکات، ئەرمەنستان لە ڕۆژئاوا، ڕووسیا لە باکوور، تورکیا، ئێران لە باشوور و جۆرجیا بۆ باکوری رۆژئاوا ، ئازەربایجان وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە نەوتی خاو و گازی سروشتی و چەندین کانزای گرنگ ، دوای سەربەخۆیی ئازەربایجان، حکومەتی چەند ڕێککەوتنێکی گرنگی لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی نەوتی خاوی نێودەوڵەتی و گازی سروشتی ئەنجام دا، لەوانە بی پی و ئێکسۆن مۆبیل و ئەوانی تر توانای بەکارهێنانی کێڵگە نەوتییە قوڵەکان هەیە کە سۆڤیەت نەیتوانی ئیستغلالی بکات.
ئازەربایجان پێگەیەکی گرنگی ئابووریە بۆ گواستنەوەی کەرەستەی خاو لەخاکەکەی دەپەڕێتەوە ژمارەیەک هێڵی گرنگ بۆ گواستنەوەی نەوت و گازی سروشتی هەروەها لەڕۆڵی گرنگی خۆی لەڕێگەی ئاوریشمدا هەروەها بوونی زەوی سەوز لەچەندین ناوچەی ولاتدا کە چەندین جۆری گەنم و جۆ و پەن و ڕووەکی دەرمانی تێدا دەڕوێنرێت .
ئازەربایجانییەکان زۆرینەی زۆری دانیشتوانی وڵات پێکدێنن، جگە لە کەمینەکانی تر ، پێکهاتەی دانیشتوان لە ئازەربایجان لەسەر بنەمای ڕەگەز و ئایین نییە و تێگەیشتنێکی گەورە لە نێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگای ئازەربایجاندا هەیە .
دەستووری ئازەربایجان لە مانگی تشرینی دووەمی 1995دا پەسەند کرا و حکومەتی سەرکەوت لە دامەزراندنی پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ 158 وڵات و ئەندامی 38 ڕێکخراوی نێودەوڵەتییە ، سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەت سەرنجی خستە سەر چەندین شت لەوانە چاکبوونەوەی ناوچە ونبووەکانی ئازەربایجان وەک ناگۆرنۆ- کاراباخ و حەوت ناوچەی تر (لە بەشەکانی داهاتوودا ئمیه چارەسەریان دەکەین) ، و پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگەی هەرێمی و نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و پەرەپێدانی پرۆژەکانی وزە و تۆڕی گواستنەوە لە سەرانسەری خاکەکەیدا.
لەئاستی پەروەردەدا گەیشتە نزمترین ئاستی سەردەمی یەکێتی سۆڤیەت دوای ئەوەی ڕێژەی نەخوێندەواری لەساڵی 1970 گەیشتە سفر ، حکومەتی کاری کردووە بۆ باشترکردنی ئاستی خوێندن بەڵام تا ئاستی پێویست نەژیاوە و خوێندن تا تەمەنی 14 ساڵی .
بهدودا….