یاسای قەیسەر ، بەشی سێیەم و کۆتایی!!!

384 Views

لە دوو بەشی ڕابردوودا ئێمە پێشتر باسمان لە پێناسەی ڕاستەقینەی یاسای قەیسەر و شتە سەرەکیەکانی بنچینەی یاساکە و هەروەها کاریگەرییەکانی یاساکە لەسەر واقیعی عێراق و ئەگەری جێبەجێکردنی و کاریگەری شاراوەی لەسەر دیمەنی عێراق کردووە.
بەڵام ئەمڕۆ بەردەوام دەبین لەباسکردنی کاریگەرییەکانی یاسای قەیسەر لەسەر وڵاتانی دراوسێی سوریا و چۆنیەتی گرتنەبەری یاساکە کاریگەری توندی لەسەر ئەو وڵاتانە هەبووە بەتایبەتی لەلوبنان داناوە ، دوای دەرچوونی یاسای قەیسەر سیاسەتی لوبنان كه‌ت لە ترسی کاریگەرییەکانی یاساکە لەسەر لوبنان بوو.

هەرچەندە یاساکە بە ڕوونی ڕژێمی سوریا دەخاتە ئامانج، بەڵام ڕژێم لە سوریا بەبێ پشتیوانی ڕاستەقینەی هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە و بەتایبەتی حزب الله لوبنان بەردەوام نەدەبوو، ئەمەش وای لە یاساکە کردووە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دۆخی گشتی لوبنان هەبێت .

کۆمپانیاکانی لوبنانی بوون بە ئامرازی پشتیوانی حزب الله بۆ ڕژێمی سوریا ئەو پشتیوانییە کەرتە زۆر فراوانەکانی گرتەوە، لەوانەشە کەرتی سەرەکی وەک سوتەمەنی و کەرتی وزە هەمەجۆر و هەروەها پشتگیری سەربازی لەگەڵ کارمەند و کەرەستەکان و ئاسانکاری بۆ جوڵانەوەی پارە لە ناوەوە و دەرەوەی سوریا لە ڕێگەی ئەو کۆمپانیاکانی .
بێگومان پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و لوبنان بەهێز و پێکەوە بەستراوە، چونکە تا ئەمڕۆ سنووری نێوان هەردوو وڵات دیاری نەکراوە کە ئاسانکاری بۆ بەقاچاغبردنی نێوان هەردوو وڵات دەکات هەروەها زانرا کە بانکەکانی لوبنان پڕن لە ملیاران دۆلار لە پارەی سوریا وبەهۆی قەیرانی لوبنانەوە ئو پارەی سوریا لەبانکەکانی لوبناندا دەستی بەسەردا گیرا .

هەروەها بۆ کۆمپانیا لوبنانییەکان کە بەشدار نین لە ململانێی سوریادا، کە سوریا شوێنێکی سەرەکی ئابوورییە بۆ ئەوان
یاسای قەیسەری کاریگەریان لەسەر کۆمپانی لوبنانییەکان ڕاستەوخۆ و بەڕوون هەبوو چونکە بازاڕی سوریا بوو بە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەمریکادا ئەگەر سەرمایەگوزاریی تێدا بکەن .

لوبنان لە نێو ئەم دۆخەدا لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەدا تووشی ئازار بوو، لە لایەکەوە بوونی ئەو یاسایەی لە دەرەوەی وڵاتەوە دێت و لە لایەکی دیکەوە حزب الله کۆنتڕۆڵی سەر جومگە گەورەکانی دەوڵەت دەکات ،
بۆ نموونە ساڵێک لەمەوبەر پارێزگاری بانکی ناوەندی لوبنان گوتی کە لوبنان ساڵانە 4 ملیار دۆلاری ئەمریکی بەهۆی قاچاخچییەوە بۆ ناو سوریا لەدەست دەدات.

لە بەرامبەر ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات، زۆر پەنجە بۆ یاسای قەیسەری ڕۆیشتووە کە میوەکانی لە دیمەنی لوبناندا بە ڕوونی دیارە، وەک لە هەرەسی ئێستاوە دەیبینین
ئایا بە ڕاستی ئارمانجی یاسای قەیسەری ڕژێمی ئەسەدە یان شیتی فشارە بۆ تێکەڵکردنی کاغەزەکان لە ناوچەی دەوروبەری سوریا .

 

بی شرۆڤه

زانیاری بەردەنگ

[email protected]

نامەیەکمان بۆ بنووسە

    سەنتەری زولفكه ر بۆ دیراسی ستراتیجی و توێژینەوە و مافەکانی مرۆڤ ، دەزگای توێژینەوەی ئەهلی سەربەخۆیە و مامەڵە لەگەڵ کاروباری گشتی لە عێراق و کاریگەرییەکانی ژینگەی هەرێمی و جیهانی لەسەر دەکات