پاشای ئوردن …!

415 Views

لەبەر ڕۆشنایی ئەو تەنگژە و دۆخە نادیار و بێزارکەرەی لەخۆ رهەڵاتی ناوەڕاست بۆ سیاسەتی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا ،شاه عەبدولله بن حوسێنی دووەم وەک یەکەم سەرکردەی عەرەب دەرکەوت کە سەردانی ئەمەریکای کرد .
سەردانەکە چەندین نیشاندەری پیشان دا کە ڕەنگدانەوەی ڕاستی ڕۆڵی ڕاستەقینەی شانشینی ئەحسمیتی ئوردن بوو لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بێگومان قوڵی پەیوەندییەکانی ئوردن و ئەمریکا بۆ چەندین ساڵ درێژ دەبێتەوە و لە ناوچەکە شازترینە لە سەردەمی پاشایەتی شا حوسێن بن تەلال ی کۆچکردوو.
ئەم پەیوەندییانەی نێوان ئوردن و ئەمریکا بەهۆی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کەمبوویەوە و ئەم سەردانە بۆ ڕوونکردنەوە و خستنەڕووی بەهێزیی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات هات ،
بەتایبەتی کە سەردانەکە دوای ئەو کۆبوونەوە سێ لایەنەیە هات کە لەماوەیەکی زۆر دا لەنێوان عێراق و میسر و ئوردن دا لەسەر ئاستی دەرەکی دا چاوەڕوان دەکرێت و لە نێوان واقیعی سەختی ئابووریدا و ئەو کێشانەی کە لە ناوخۆی ئوردندا ڕوویاندا ، سەردانەکە چەندین کۆبوونەوەی گرنگی دەرەوەی کۆشکی سپی لەخۆدەگرێت لەوانە کۆنگرێس و وەزارەتی بەرگری و چەند دامەزراوەیەک ، لەنیشانەیەکی تری واقیعی ڕۆڵی ئوردن و ئەو قورساییەی وى لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست دەبێت .
جێگای ئاماژەیە فشارە ڕاستەقینەکان کە ماوەی دوو دەیەیە ئوردن ڕووبەڕووی دەبێتەوە، لەوانە هەڵکەوتەی جوگرافی هەستیاری ئوردن وەک بەستەری نێوان کەنداوی عەرەبی و سوریاو عێراق ، فشارەکان لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی عێراق و ئەمریکا دەستیپێکرد و زیادبونی ژمارەیەکی زۆری پەنابەران لە ئوردن و ئەو تەحەدیانەی کە پەیوەستن پێیەوە ، پاشان دوای ئەوە جەنگ لەسوریا کە گەورەترین ڕێژەی ئاوارەبونی پێکئەهینا و کێشە ئابوری و ئەمنیەکانی پەیوەست بەو ەوە کە پاشا لەکاتی سەردانەکەداو لەو چاوپێکەوتنەی کە بەدوایدا هاتووە باسی لێوە کرد .
سەبارەت بەکێشەی فەلەستین کە هەمیشە یەکەم و گرنگ بو شا عەبدوڵڵه و لەچەندین بۆنەدا ڕوونیکردەوە کە ئەوە یەکەم مەسەلەی بو ئوردنە ، کە بۆ هەموو جیهان دیاربوو و بەڵگەش بوو لەسەر ئەو فشارانەی کە ئوردن لەژینگە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییە کانەوە بەرامبەری کراوە ، بەتایبەتی لەژێر سایەی سەرۆک ترامپدا کە مەبەست لێی گۆڕینی هەڵوێستی ئوردنی بوو بەرامبەر بەکێشەی فەلەستین .
لە کۆتاییدا، پێویستە ئەوە تێبینی بکرێت کە شای ئوردن بەرچاوڕوونی و ڕاشکاوانەی هەیە ، بۆیە بۆ قسەکردن لەسەر ئەوەی کە لە ناوچەکە و ڕێگا ڕاستەقینەکان بۆ بەدەنگەوەچوونی بارودۆخەکە ڕوو دەدات و لە چەندین چاوپێکەوتنی پێشووتردا ئەمە پشتڕاست ی کردووە .
ڕەنگە یەکێک لە بەڵگە گرنگەکان ، قسەکردنی پێشتری پاشا بێت لەسەر ئەو فایلە گرنگ و بەرچاوانەی کە ئەمڕۆ دەرکەون ، ئەمەش دەرکی ڕاستەقینە پێک ئەهیێت سەبارەت بەو شتەی کە لە ناوچەکەدا ڕوو دەدات و لەکاروباری ناوخۆی شانشینی ئوردندا شا سەلماندی کە پلانی ڕاستەقینەی هەیە بۆ چاکسازیی ئابووری و سیاسی ، ئەوانەشی ڕێگرن لەم کارە دوور نین لەبەرپرسیارێتی یاسایی .

بی شرۆڤه

زانیاری بەردەنگ

[email protected]

نامەیەکمان بۆ بنووسە

    سەنتەری زولفكه ر بۆ دیراسی ستراتیجی و توێژینەوە و مافەکانی مرۆڤ ، دەزگای توێژینەوەی ئەهلی سەربەخۆیە و مامەڵە لەگەڵ کاروباری گشتی لە عێراق و کاریگەرییەکانی ژینگەی هەرێمی و جیهانی لەسەر دەکات