هەموو جیهان لەدۆخی پێشبینییەکی نزیکەی ڕۆژانەدا دەژی بۆ پەرەسەندنی ڕووداوەکانی ململانێی ڕاگەیاندراو لەنێوان ئەمریکا و ئێران و کاریگەرییەکانی ئەو ململانێیەی لەسەر عێراق بەتایبەتی و ناوچەی عەرەبی بەگشتی ی دروست بووە، کە زۆربەی عێراقییەکان و عەرەبەکان ، هەم بە ڕەسمی و هەم بە شێوەیەکی جەماوەری ، بەسەر دوو اندا دابەش کراون ،یەکێک لەوانە لایەنگری ئێرانە، دراوسێی موسوڵمانو بەرخۆدەرانە ، ئەوی تریان هاوپەیمانی بەهێزی ئەمریکایە لە دژی فراوانبوونی ئێران لە عێراق و سوریا و لوبنان .
لەسەر ئەم بنەمایە نەخشەی هەرێمی عەرەبی بۆ هەڵدڕاندنی هاوپەیمانی کەنداو کە چەندین ساڵە هاوپەیمانییەکی بەهێز بوو ، کێشرایەوە .
قەتەر و عومان لە ئێران نزیک دەبن
سعودیە و ئیمارات و بەحرەین لە هاوپەیمانی دوژمنکارانەی ئێران و وڵاتانی هاوپەیمانی لەگەڵ ئێرانن .
بۆ کوێتیش پێدەچێت پێگەی سەرلێشێوان بێت و بەدواداچوداچووی ڕووداوەکان بێت ، لەکاتێکدا هەموو ئەو وڵاتانە لەسەر پەیوەندیەکی نایاب لەگەڵ ئەمریکا دا هاوڕان .
کە ئەمەش ئەو پرسیارە دروست دەکات کە سعودیەو ئیمارات پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکوومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق کە دڵسۆزی ئێرانن نەپچڕاندوەو ڕاستەوخۆ بەرژەوەندییەکانیان لەناوچەکەدا جێبەجێ دەکەن .
کە ئەمەش ئەو پرسیارە دروست دەکات کە سعودیەو ئیمارات پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکوومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق کە دڵسۆزی ئێرانن نەپچڕاندوەو ڕاستەوخۆ بەرژەوەندییەکانی ئێران لەناوچەکەدا جێبەجێ دەکەن .
ئەگەر سەیری پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بکەین، ئەوە بۆی دەدۆزینەوە کە پەیوەندی دوژمنکارانەی ڕوون لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە ،لە سایەی شا محەمەد ڕەزا بەهلاویدا پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا بەرەو باشتر بوون و پێوەندییەکی ڕوون و دۆستانە شوبهاند ن بۆ بەردەوامبوونی حوکمی ئێران .
بەپێچەوانەی ئەو نزیکبوونەوەیە کە شا ڕەزا پەهلەوی باوکی گرتووە،
کە لە جەنگی جیهانی دووەمدا پشتگیری کامپی نازییەکانی دژ بە ئەمریکا و زلهێزانی هاوپەیمانانی هەڵبژارد.
بەڵام لە دەیەی هاوچەرخدا پەیوەندی نێوان ئێران لە دوای شۆڕشی ئیسلامی و ئەمەریکا داتەپیوێکی گەورەی بەخۆیەوە دی کە لە ساڵی 1980 دا گەیشتە شکانی تەواوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات،
هەروەها گەڕانەوەی تۆمەتەکان لەنێوان هەردوو وڵات و هەڕەشەکانی جەنگی سەربازی نێوانیان،
ئەم هەڕەشانەی نێوان هەردوو وڵات کاریگەری لەسەر ئابوری گەورەترین وڵاتانی کەنداو کردووە،
هیچ نهێنینییە کە عێراق لەئابووری خۆی و سامانەکەی و ئاسایشی خۆی و سەلامەتی ی هاوولاتیان باجی ئەم ململانێیەی نێوان هەردوو ولات بدات.
لە لایەکەی ترەوە چاودێر دەبینێت هەردوو وڵات هێڵی هاوتەریب بەڕێوە ئەبەن کە کەمتر بەریەک ئەکەون بە شێوەیەک کاریگەری لەسەر بەرژەوەندی ڕاستەقینەی خۆیان هەیە لە ناوچەکەدا .
لە کاتێکدا ئێران ئەمریکا بە دوژمنی گەل دەدسێ و دەوڵەتەکانی وێران دەکات و سەرەڕای ئیدانەکردنی ئاشکرای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان ، پشتیوانی سەربازی و لۆجستیکی بۆ هێزەکانی ئەمریکا لە دوای ئۆکتۆبەری 2001 لەسەر بنەمای ڕێکەوتنی نێوان هەردوو وڵات دابین کرد.
بە پشت بەستن بە ڕێککەوتنێکی نێوان هەردوو وڵات ، ئێران ڕێگەی دا کەنارەکانی لە لایەن ئەمریکاوە بەکار بهێنرێت .
پشتیوانییەکان بەردەوام بوون تا گەیشتە ئەوەی پشتیوانی سەربازی بۆ هێزەکانی ئەمریکا لەوێ دابین بکات ، هەمان شت دووبارەکرایەوە دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە ، لەوێ ئەمریکا سەرکردایەتی عێراقی ڕادەستی ئۆپۆزسیۆنێک کرد کە وەفای ڕەها قەرزداری ئێرانە کە ئەمەش بووە هاوکار بۆ فراوانبوونی ئێران لە عێراق .
لیستی تەوەرەکانی ململانێی ڕاگەیاندراو لەنێوان هەردوو وڵاتدا بەڕێوەدەچێت
ڕەنگە بابەتی هەرە دیار و مشتومڕکەر فایلی ناوکی ئێران بێت کە سزا و زیانی ئابووری زۆری لە ئێران داوە ، بەڵام هەمان نیشانەی پرسیار بەردەوام لە فراوانبوون و گەورەبووندایە ، بۆچی ئەمەریکا ڕێگر نییە لە ئێران بۆ ئەوەی بەرنامە ناوکییەکەی پێش کەوێت ؟ !
لەوانەیە بژاردەی سەربازی هەبێت ، هەروەک ساڵی 1981 کاتێک فڕۆکەکانی ئیسرائیل ڕاتۆکەی ناوکی یان لە عێراق تێکدا .
لێدانێکی سەرسوڕمان بوو بەبێ هیچ هەڕەشە و ئاگادارکردنەوەیەک .

ئەمەش پرسیاری سروشتی مشتومڕی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئێرانە ،
ئا یا ئەوان پەیوەندی دوژمنکاری ڕوونن یان دۆستایەتییەکی شاراوەن؟ چونکە بوونی ناکۆکی و جیاوازی بەردەوام لە نێوان ئێران و ئەمەریکا دا هەڕەشە لە ئاسایش و ئارامی وڵاتانی ناوچەکە دەکات ، وڵاتانی ناوچەکە سیاسەتی دڵسۆزی و پشت بەستنیان گرتۆتەبەر بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری و سەلامەتی بەردەوامی خۆیان مسۆگەر بکەن .

 

کۆمێنت بنوسە